بەرز راگرتنی رۆژی شەهیدی یەكێتیی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان

  2022-11-21 10:54      225 جار بینراوە        کۆمێنت

لە رۆژی شەهیدى یەكێتییدا، ئەمرۆ 21ی تشرینی دووەم، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی و لێپسراوی سكرتاریەتی كاروباری مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە راوێژكاران و كادران و كارمەندانی بەشەكانی مەكتەبی سیاسی، ڕێورەسمی داگرتنی هەردوو ئاڵای كوردستان و یەكێتیی بۆ رێزلینان لە روحی پاكی سەرجەم شەهیدان هێنرایە خوارەوە و هەموان چەند ساتێك بەبێی دەنگی ڕاوەستان، لە لێدوانیكدا، هەڤاڵ ئەحمەد عەسكەری ڕایگەیاند، وەك وەفایەك بۆ روح و یادی شەهیدە كانمان هەموان بەلێنی برەودان بە ڕێبازەكەیان دووپات دەكەینەوە لە پێناو وەدیهێنان و زیاتر چەسپاندنی ئەو ئامانجەی شەهیدەكان لە پێناویدا گیانیان بەخت كرد و ئەویش خزمەتكردنی زياتری كۆمەڵانی خەڵك و ئاشتی و ئارامییە لە كوردستان. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو