سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن
2022-11-20 21:33     131 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لەپێناو داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و رایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانە. ئەرکی حکومەتیشە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی هەموو گەلانی عیراق پارێزراوبێت.
بابەتی زیاتر