سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە قەیس خەزعەلی و رەییان كلدانی‏‎

  2022-11-20 13:23      118 جار بینراوە        کۆمێنت

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون. ‏‎لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی وڵات، بەرنامەی حكومەتی نوێی عیراق، سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت كرایەوە و داواكرا لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا ئەركەكانی رابپەڕێنێت و بەیەك چاو سەیری هەموولایەك بكات. ‏‎ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ سەرخستنی بەرنامەی حکومەتی نوێ دووپاتكردەوە و رایگەیاند، دەمانەوێت ئەم کابینەیە لە ئاست چاوەڕوانییەکان و خواستی ھەموولایەک بێت. خزمەتکردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەقامگیری لەپێشینەی كارەكانی بێت، بۆ ئەو ئامانجەش پێویستە هەموولایەنەكان هاوكار و یارمەتیدەربن.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو