سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی عیراق كۆبووەوە

  2022-11-19 21:00      124 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عیراق كۆبووەوە.
لەدیدارێكدا دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەكان و رێوشوێنەكانی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش تاوتوێكران و جەخت لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كرایەوە بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كرد و وتی، دۆخی ئەمنی عیراق وادەخوازێت هەموومان هاوكار و هەماهەنگ بین لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و هاوڵاتیانمان.
‏‎هەر لەكۆبوونەوەكەدا چەند پرۆژەیەكی هاوبەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان و زیاتركردنی كردە سەربازییەكان گەڵاڵەكران و هەردوولا هاوڕابوون كە پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت كاری لەپێشینە بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو