قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ هەموو کوردستان خاوەن پرسەیە
2022-11-19 18:34     181 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی لەگەڵ یەکێک لەکەسوکاری قوربانییەکانی گەرەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، چەندە دڵمان توندو خەفەتبارین بەم کارەساتە، هێندە پەرۆشیی و هاوسۆزیی خەڵکی خۆمان بەنمونەیەکی باڵای جوانیی دەبینین؛ ئەمە دەرخەری ئەوەیە قوربانییەکان کچ و کوڕو خوشک و برای هەموومانن، نەک تەنها یەک بنەماڵە.
دەشڵێت ، ئەمڕۆ هەموو کوردستان خاوەن پرسەیە.
بابەتی زیاتر