وەفدێکی یەکێتی بەشدارییکرد لە پرسەی قوربانیانی کارەساتەکەی سلێمانی
2022-11-19 17:32     260 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە پرسەکە
ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١١/١٩ وەفدێکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان رزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د.سۆران جامال تاهیر و جوتیار نوری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و زوبێر عوسمان و ئەحمەد عەسکەری ئەندامانی سەرکردایەتی، و فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، بەشدارییان کرد لە پرسەی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی لە شاری سلێمانی روویداو ١٥ ئەندامی خێزانێک گیانیان سپارد.
سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە خانەوادەکەیان و هیوای سەبوریان بۆ خواستن، وە هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.
بابەتی زیاتر