بافڵ جەلال تاڵەبانی تێچووی دروستكردنەوەی ئەو خانووەی شەوی رابردوو لە سلێمانی تەقیەوە گرتەئەستۆ

  2022-11-18 13:06      194 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی ئەو خانووەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی تەقیەوە, بەڕێوەبردنی پرسەی قوربانییانی رووداوەكە و چارەسەری ئەو بەركەوتووانەی رووداوەكە لە دەرەوەی وڵات پێویستیان بە چارەسەرە گرتەئەستۆ.
نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بڕیاریداوە تێچووی دروستكردنەوەی ئەو خانووەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی كازیوە بەهۆی لێچوون لە بۆری تانكییەكی غازی LPG تەقیەوە گرتەئەستۆ.
هەروەها بڕیاریداوە تەواوی تێچووی بەڕێوەبردنی پرسەی قوربانییانی رووداوەكە و چارەسەری ئەو بەركەوتووانەی رووداوەكە، كە لە دەرەوەی وڵات پێویستیان بە چارەسەر بگرێتەئەستۆ.
لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیایداوە قەرەبووی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بكاتەوە، كە شەوی رابردوو بەهۆی رووداوەكەوە زیانیان بەركەوتووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو