قوباد تاڵەبانی: لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی دەكرێت
2022-11-17 22:55     185 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەسەر رووداوی تەقینەوەكەی ئەمشەوی گەڕەلی كازیوەی شاری سلێمانی، پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، لە رۆژانی داهاتوو لێكۆڵینەوە ورد دەكرێت لە پێناو رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی هاوشێوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە رووداوی تەقینەوەكەی ئەمشەوی شاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی: رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازم.
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوام لەسەر هێڵم بۆ هەر كارێكی پێویست، لەئێستادا هەموو هێزە ئەمنی و پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی بەهاناوەچوونی قوربانیان و رزگاركردنیانن و نەخۆشخانەكانمان بەهەموو توانایانەوە لەئامادەییدان، لەڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی ورد دەكرێت لەپێناو رێگەگرتن لەدووبارەبوونەوەی كارەساتی لەم شێوەیە.
بابەتی زیاتر