پرسەنامەیەک لە سەرۆکی یەکێتییەوە
2022-11-09 19:08     376 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، پرسەنامەکی ئاراستەی محەممەد شێخ عوسمان ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن و سەرنووسەری ئەلمەرسەد کرد، بۆ کۆچی دوایی حاجی نەعیمە شێخ سەعیدی دایکییەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
هەڤاڵ محەمەد شێخ عوسمان
ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن و سەرنووسەری ئەلمەرسەد
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان حاجی (نەعیمە شێخ سەعید) پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین. لەخوای گەورە داواكارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و رۆحی دایكتان شاد و ئارام بێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر