مەكتەبی سیاسی یەكێتیی پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات
2022-11-07 11:45     350 جار بینراوە      کۆمێنت
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی چواردەمینی پارتەكەیان پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەكانی كۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەكەمان و تەبایی و حكومڕانییەكی باشتر و شایانی ھاوڵاتیانی كوردستان بوو بێت.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان كۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستان
پاش رێزو سڵاو
بەناوی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چواردەمینی پارتەكەتان و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستانتان لێ دەكەین.
ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەكانی كۆنە بەقازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەكەمان و تەبایی و حكومڕانییەكی باشترو شایانی هاووڵاتیانی كوردستان بوو بێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر