ئاسۆ مامەند: یه‌كێتی بەو حوکمڕانییەی ئێستای کوردستان رازی نابێت
2022-10-31 20:19     190 جار بینراوە      کۆمێنت
ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: " یه‌كێتی رازی نابێت بەو حوکمڕانیەی ئێستای کوردستان ، له‌كاتێكدا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی دیكه به‌پێی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری هه‌موانه .
ئاسۆ مامه‌ند كه سه‌رۆكایه‌تی تیمی وتوێژكاری یه‌كێتیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ر له هێزه سیاسیه‌كانی دیكه خودی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی له نیگه‌رانییه‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌شێوازی چه‌وتی حوكمڕانی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیمی وتوێژكاری یه‌كێتی بەسەرۆکایەتی ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و ئەندامێتی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ و د. میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سالار سه‌رحه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنیان كرد‌و له لایه‌ن ستران عه‌بدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌ب ودەزگای میدیایی کوردسات و راگهیاندكارانهوه پێشوازی لێكراو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ورده‌كاری سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بۆ گەیاندنی نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به تاكڕه‌وی سیاسی و حوكمڕانی خسته‌ڕوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاسۆ مامه‌ند رایگه‌یاند: " یه‌كێتی له‌به‌ر به‌رپرسیارێتی سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌كان دانی به‌خۆیدا گرتووه‌و له‌به‌رامبه‌ر سیاسەتی خۆسه‌پێنیدا، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌و دۆخه قبوڵناكات و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش ئاماده‌یه و ئۆباڵی پێشهات و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م بارودۆخه له ئه‌ستۆ ناگرێت.
سه‌رۆكی تیمی وتوێژكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان وتیشی: یه‌كێتی دهستكراوهیهو رێگه‌ش نادات به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك زاڵبكرێت و به‌ژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بەناوی جێبەجێکردنی یاساوە بكرێته خزمه‌تی كه‌سی و ویستی حزبییه‌وه وەک ئەوەی بە لایەنەکانیان وتوە ، لە کاتێکدا چەندین کەیسی یاسا شکێنیان پشتگوێ خستوەو تاوانباری چەندین ناوچەی تریان لای خۆیان داڵدە داوە. بۆیە
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوه به‌ره‌یه‌كی به‌هێز له‌هه‌رێمی كوردستان دروستبكات و رێڕه‌وی بڕیاردان راستبكاته‌وه"
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی تیمی وتوێژکار، سه‌رنج و روانگه‌ی یه‌كێتییان بۆ هه‌ڤاڵان روونكرده‌وه‌و ته‌ئكیدیان كردوه كه یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ژه‌وه‌ندی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حكومڕانییه‌كی خزمه‌تگوزار و شه‌فاف و دوور له تاكڕه‌وی ده‌كاته بنه‌مای دروستكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و هێزه كوردستانییه‌كان. لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا هەڤاڵانی تیمی وتوێژکاری یەکێتی داوایان لەڕاگەیاندنکاران کرد لەسەر هەر پرس و بابەتێک بە بەڵگەو ئامار ڕاستیەکان بۆبەرچاو ڕوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بخەنە ڕوو .
بابەتی زیاتر