وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیان کرد
2022-10-26 13:34     262 جار بینراوە      کۆمێنت
بەمەبەستی پتەوکردنی گیانی برایەتی وهاوکاری لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا . پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد.
وەفدەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبون لە هەڤاڵان ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسول و دکتۆر میران محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی لە لایەن بەرێزان سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی و دکتۆر محەمەد ئەحمەد و مامۆستا مستەفا عەبدوڵا کارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامیەوە پێشوازییان لێکرا .
لە کۆبونەوەیەکی دۆستانەدا هەردوولا تەئکیدیان لە پتەوکردنی زیاتری کاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەگشتی و پەیوەندی لە مێژینەی نێوان یەکێتی و یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کردەوە و ئاماژەیان دا بەنیگەرانیەکانیان سەبارەت بەدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان .
بابەتی زیاتر