بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی، تەرمی فەریقی یەکەمی روکن نەوشیروان مەستی بەخاک سپێردرا

  2022-10-21 15:31      226 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە رێوڕەسمەکە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای ھێزەکانی حەفتا و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، لە بارەگای فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا لە مەراسیمێکی پڕشکۆ، سەربازی و شایستە بە رۆڵی و مێژووی خەباتی، تەرمی فەریقی یەکەمی روکن (نەوشیروان فوئاد مەستی) تێکۆشەری ناسراوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بەرێزەوە بەرەوە دوامەنزڵی بەڕێكراو لە گردی سەلیم بەگ لە سلێمانی بەخاکسپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاڵای پیرۆزی کوردستانی بەخشییە خانەوادەی سەربەرزی خوالێخۆشبوو، لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی پێگەیاندن و ماڵئاواییە هەمیشەییەکەی کاک نەوشیروان فواد مەستی بە خەسارەتێکی گەورە بۆ هێزی پێشمەرگە و کوردستان لەقەڵەمدا و رایگەیاند یەکێک لە مامۆستا بەئەزموون و لێهاتووەکانی سەربازیمان لەدەستدا کە پڕکردنەوەی جێگاکەی ئاستەمە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو