سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی لەسەرۆک کۆماری تورکیاوە پێدەگات

  2022-10-20 15:51      105 جار بینراوە        کۆمێنت


سه‌رۆک کۆمار دکتۆر لەتیف رەشید به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی له‌ بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆگان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێگەیشت.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

جەنابی دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆماری عێراق

بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عێراق، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرکە نوێیەکەتاندا.
دڵنیام لەم قۆناغە هەستیارەی کە پێیدا تێپەڕدەبین، دەبنە مایەی زیاتر پتەوکردنی یەکڕیزی و برایەتی لە عێراقدا.
خوازیارین هەماهەنگی نێوانمان لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ عێراقدا زیاتر پەرە پێ بدەین، بەو پێیەی کە پەیوەندی مێژوویی قووڵ و دۆستانەی دراوسێیەتی پێکەوەمان گرێدەدات، لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر لە مەسەلە هەستیارەکان کە لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلدا بێت، بۆیە لەسەر بنەمای ئەم چەمکە ئامادەم لەڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگی نزیکەوە لەگەڵتان کاربکەم.
لەم دەرفەتەدا هیوای تەندروستی و خۆشبەختی بۆ بەڕێزتان و سەلامەتی و خۆشگوزەرانیش بۆ عێراقی دۆست و برا دەخوازم.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆک کۆماری تورکیا

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو