بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدایە
2022-10-17 11:29     274 جار بینراوە      کۆمێنت
بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆككۆماری نوێی عێراق بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغدا.
كەمێك پێش ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی د. لەتیف رەشید وەك سەرۆككۆماری نوێی عێراق، گەیشتە بەغدا. شایەنی باسە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، د. لەتیف رەشید بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەك سەرۆككۆماری عێراق هەڵبژێردرا و دواتریش لەبەردەم ئەنجومەنەكە سوێندی یاسایی خوارد و محەمەد شیاع سودانیشی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی وڵاتەكە راسپارد.
بابەتی زیاتر