ئەمڕۆ سەرۆككۆماری نوێی عێراق بە فەرمی دەستبەكار دەبێت

  2022-10-17 11:23      115 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە نێوان د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراق و د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشوو دەكرێت.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا كە سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات، "د.لەتیف رەشید" بە رەسمی لە كۆشكی سەلامەوە لە بەغداد ئەركەكانی پێدەسپێردرێت و ئاَڵوگۆڕی دەسەڵات لەگەڵ . بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری پێشوو دەكرێت. 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، "د.لەتیف رەشید" بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق ھەڵبژێردرا، دواتر لەبەردەم ئەنجومەنەكە وەك سەرۆك كۆمار سوێندی یاسایی خوارد و دواتر محەمەد شیاع سودانی راسپارد بۆ ئەوەی كابینەی نوێی حكومەتی نوێی عێراق پێكبھێنێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو