سه‌رۆك كۆمار پێشوازی دەکات له‌ باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق

  2022-10-16 16:16      220 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٦، دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پێشوازی کرد لە بەڕێز محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە عێراق.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆك كۆماری عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكانیدا، تەئکیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتدا.
هەر لەو دیدارەدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان کرا و هەردوولا جه‌ختیان کردەوە له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو