فراکسیۆنی سەوز پیرۆزبایی لە د.لەتیف رەشید دەکات

  2022-10-14 11:41      209 جار بینراوە        کۆمێنت

فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیراق، پیرۆزبایی ئاڕاستەی د.لەتیف رەشید دەکات ئەمە دەقی پیرۆزباییەکەیە...
فەخامەتی سەرۆک کۆمار بەرێز دکتۆر لەتیف رەشید...
بەناوی فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنتان بەسەرۆک کۆماری عیراق، ھیواخوازین بەدەستھێنانی ئەم متمانە مەزنە ببێتە مایەی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلانی عیراق،
باوەرمان بەتواناو دبلۆماسی و ئەزموونی رابردووتانە کە لەسەر رێچکەو رێبازی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال کار دەکەن بۆ چەسپاندنی زیاتری ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری بۆ سەرجەم پێکھاتەکانی گەلی عیراق.
فراکسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی کوردستان
١٤-١٠-٢٠٢٢

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو