سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە لەپێناو داهاتووی وڵات

  2022-10-08 20:28      286 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.
‏‎لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەرێككەوتنێكی نیشتمانی تاوتوێكران.
‏‎لە دیدارەكەدا هەر سێ لایەنەكە لەسەر رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆی بونیادنەر كۆكبوون لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووە و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان لەپێناو سەقامگیری و داهاتووی وڵات.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشە و رەوینەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە لەپێناو داهاتووی وڵات. ئەركی هەموولایەكە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و داهاتووی وڵات نەخەنە مەترسییەوە، بەرژەوەندییە باڵاكان لەبەرچاو بگرن و ژیانی هاوڵاتییان نەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو