بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكات
2022-10-08 10:08     188 جار بینراوە      کۆمێنت
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە هاندەرێكی گرنگ بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان، پەرەپێدانی رۆحی لێبووردەیی و پاراستنی بەها پیرۆزەكان.
رێزگرتن لە جیاوازییەكان و بەكلتووركردنی یەكترقبووڵكردن بە دەنگ و رەنگە جیاوازەكانەوە، نیشانەی كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە. هیوادارم هەموومان لەو پێناوەدا خەبات بكەین و ئاشتی و برایەتی ئامانجی هەموولایەك بیت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر