ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری راگەیەندراوێكی سەبارەت بە تەقینەوەكەی هەولێر بڵاوكردەوە
2022-10-07 17:52     464 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ لەرووداوێكی نەخوازراودا لەشاری ھەولێر، ئۆتۆمبێلەكەی بەڕێز عەقید ھاوكار عەبدوڵا ناسراو بە ھاوكار جاف، كرایە ئامانج و بەداخەوە شەھیدكرا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ لەرووداوێكی نەخوازراودا، ئۆتۆمبێلەكەی بەڕێز عەقید ھاوكارعەبدوڵا ناسراو بە ھاوكار جاف، كرایە ئامانج و بەداخەوە شەھیدكرا.
شەھید ھاوكار كە پێشتر لەئەرك و فەرمانی رەسمیدابوو رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لەھێزەكانی دژەتیرۆرو بواری ئەمنیداو خزمەتی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی كردووە.
وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین كە نمونەیەكی بەرزی قوربانیدانن، ھیوای زووچاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین، داواش دەكەین لەھێزە ئەمنییەكانی ھەرێم لەلێكۆڵێینەوەكانیاندا وردبن و راستی رووداوەكە و تۆمەتباران بۆ رای گشتی ئاشكرابكەن و رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بكەنەوەو سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
بابەتی زیاتر