ئەمریکا لەسەر هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم هاتەدەنگ
2022-09-28 19:59     204 جار بینراوە      کۆمێنت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا، بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێرانی کرد بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانو رایگەیاند: شانبەشانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستین لە ڕووی ئەو پەلامارە بێشەرمانەیە لەسەر سەروەرییان.
دەقی بەیاننامەیەکە:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
نوسینگەی وتەبێژ
بەیاننامەی نێد ڕایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە
بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ
٢٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٢
پەلاماری ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق بە توندی سەرکۆنەی بەکارهێنانی موشەکی بالستی و درۆن دەکەین لە لایەن ئێرانەوە دژ بە هەرێمی کوردستانی عێراق کە پێشێلکارییەکی پاساو هەڵنەگرە بۆسەر سەروەری عێراق و یەکگرتوویی خاکەکەی. ئاگاداری ڕاپۆرتە هەواڵییەکانین سەبارەت بە قوربانی مەدەنی و خەمباری هەر گیان لە دەستدانێکین بەهۆی پەلامارەکانی ئەمڕۆوە. هەروەها سەرکۆنەی لێدوانەکانی حکومەتی ئێران دەکەین کە هەڕەشەی پەلاماری زیاتر لە عێراق دەکەن. شانبەشانی خەڵک و حکومەتی عێراق دەوەستین لە ڕووی ئەو پەلامارە بێشەرمانەیە لەسەر سەروەرییان.
بابەتی زیاتر