پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی مەلا رەحیمی مەلا رەشید

  2022-09-26 22:10      330 جار بینراوە        کۆمێنت

‎قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی مەلا رەحیم مەلا رەشیدی سەرقەڵا پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مەلا رەحیم مەلا رەشیدی سەرقەڵا

‎بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (مەلا رەحیم مەلا رەشیدی سەرقەڵا) سکرتێری پێشوی سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری پێشمەرگە پارتیزانەکانم بیست. 

‎کۆچکردوو کەسایەتیەکی خۆڕاگر و قوربانیدەری گەرمیان و کەسوکاری ئەنفال و پێشمەرگەو پارتیزانێکی ئازا و بەوەفا بوو، لەدەستدانی جێگەی ئەسەفی هەموومانە.

‎بۆ ئەم کۆچە، هاوخەمی خۆم دەردەبڕم و سەرەخۆشی لەئازیزانی دەکەم. خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

‎انا لله و انا الیه راجعون 

‎قوباد تاڵەبانی
‎سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو