سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری کۆبوونەوە

  2022-09-20 00:57      225 جار بینراوە        کۆمێنت

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی بەربەستەكان كرا و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەو تەنگەژە سیاسییەی عیراقی تێكەوتووە تاوتوێكرا.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە گفتوگۆ و رێككەوتنی نیشتمانی كردەوە لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە. وتیشی، عیراق بە دۆخێكی سیاسی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو