وەزیری دانوستانی ھەرێم لەگەڵ عێراق پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان کرد
2022-09-18 21:22     212 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمرۆ ٢٠٢٢/٩/١٨ د.خالد شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدراڵ پێشوازیکرد لە بەڕێز چۆکی جۆنگ کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ھەرێم کوورتە باسێکی دۆخی ناوچەکەو پێشھاتەکانی ئەم دواییەی بۆ وەفدی میوان خستە ڕوو ، ھەروەک ئاماژەشی بەدوا پێشھاتەکانی تەشکیل کردنی حکومەتی تازەی عیراق وتێڕوانینی حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراەوکان کرد .
کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور بەبایەخەوە سەرنج و تێروانینەکانی خستە روو بەوەی کە حکومەتەکە لەگەڵ چارەسەر کردنی کێشەکانی عیراق دایەو ھیوای خواست ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکان و پێکھێنانی حکومەت و رێککەوتن بەپێی دەستووری عیراقی کە تیایدا زامنی ماف و دەسکەوتی گشت پێکھاتەو لایەنەکانی عیراق بێت، کونسووڵی گشتی کۆریای باشوورئاماژەشی بە پەیوەندیەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرد لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و بەڵێنی بەردەوامیشی دا بە پتەوتر کردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوو لاو خۆشحاڵیش بوو بە بەردەوامی دانووستان لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدراڵ سەبارەت بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوولا بەپێی دەستوور ومامەڵەی دروست کە لەبەرژەوەندی نێوان ھەرێم و بەغدا بێت .
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیر
بابەتی زیاتر