پیرۆزبایی مەكتەبی رێكخستن بۆساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان
2022-09-10 22:43     194 جار بینراوە      کۆمێنت
مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 31 ساڵەی دامەزراندنییەوە پیرۆزبایی لەكەناڵی گەلی كوردستان دەكات.
گەلی كوردستان خوێندنگەیەكی میدیایی میدیاكاران و زمان حاڵی ی.ن.ك
لەیادی 31 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان، كەناڵی دایكدا بەناوی لێپرسراوو تەواوی هەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستنەوە گەرمترین پیرۆزباییمان ئاڕاستەی هەڤاڵ بورهان حاجی عەلی بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم كادر و كارمەندانی ئەم كەناڵە ئازیز و خۆشەویستە دەكەین و دەستی شەونخوونی و ماندوونەبوونی یەكە بەكەتان دەگوشین ، هیوای بەردەوامی وسەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەدوای ڕاپەڕین دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان بووە دەستكەوتێكی گرنگ و سەروەرییەكی تری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەهەنگاوێكی گەورەو وەرچەرخانێكی مێژووی بوو لەمێژووی كاری میدیایی و كاری ڕاگەیاندندا لەكوردستان، دواتر ئەم كەناڵە ئازیزە بووە خوێندنگەیەكی گەورە بۆ میدیاكارانی یەكێتی و كوردستان كە لەم خوێندنگەیەدا دەیان كادری بەتوانای راگەیاندن پێگەیشتن و بوونە ئەستێرەی میدیاكان لە شاشەی كەناڵە جیاجیاكان لە كوردستان كە هۆكاری سەرەكی سەركەوتن و پێشكەوتنی ئەم كەناڵە هەوڵەكانی وپشتیوانی و ڕێنماییەكانی سەرۆك مام جەلال بووە لەرابردوودا، هەربۆیە كەناڵی گەلی كوردستان ئەو مێژووەی بۆخۆی تۆماركردووە كە كەناڵێكی ڕاستگۆو بوێرو چاونەترسبووە و هەمیشە پیشەی كاری میدیای خۆی لەدەست نەداوە و هاوسەنگی پاراستووە لەكاری میدیایدا ، سەرباری ئەوەی كەبەكەناڵی دایك ناسراوە شانازیەكی تری ئەوەیە كەلەلایەن كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی نازناوی كەناڵی پێشمەرگەی پێبەخشرا كە ئەوەش گەواهی ئاوێتەبوونی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و خۆشەویستی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە بۆ ئەم كەناڵە هەمیشە سەوزە بۆیە ئێمە وەك مەكتەبی ڕێكخستن هەمیشە پشتگیر و پشتیوانێكی بەهێزین بۆ سەركەوتن و بەهێزی ئەم كەناڵە ئازیزەمان، ئومێدیشمانە لەوەرزی نوێی كارەكانیدا بەشێوازێكی جوانترو بەڕەنگ و سیمایەیەكی گەشترو بەبەرنامەو كاری نوێی ببێتەوە میوانی هەمیشە ماڵەكانمان و وەك هەمیشەش ڕاستگۆی و بوێری لەگەیاندنی زانیارییەكاندا سەرمەشق بێت هەر لەم یادەدا دروودوسڵاومان دەنێرین بۆ هەموو ئەوانەی ڕۆژگارێك لەم كەناڵەدا كاریان كردووە، هەموو یەكێتیەكانیش شانازی بەم كەناڵی دایكەوە دەكەن كە توانیویەتی مەڵۆیەك بخاتە سەر خەرمانی میدیای كوردی.
جارێكی تر پیرۆزە لەكەناڵی دایك و پێشمەرگە...
بابەتی زیاتر