شاژنی بریتانیا کۆچی دوایی کرد

  2022-09-08 21:29      437 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنەی شاژنی کۆچکردوو

کەمێک لەمەوبەر راگەیەندرا کە شاژنە ئێلیزابێس شاژنی بریتانیا لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەو بارەیەوە کۆشکی باگنهامی بریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلول، کۆچی دوایی ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی بریتانیای راگەیاند، ئەوەش پاش تێکچوونی باری تەندرووستی زیاتر لە جارانی پێشوو.
شاژنە ئێلیزابێس، ماوەی 70 ساڵ حوکمی بریتانیای کرد، بەوەش یەکەم شاژنی بریتانیایە کە ئەو ماوە دوورو درێژە حوکمی وڵاتەکەی بکات.
هەر پاش راگەیاندنی مردنی شاژن، ئاڵای بریتانیا تا نیوە داگیراو بۆ ماوەی 10 رۆژ ماتەمینی نیشتمانی راگەیەندرا.
هاوکات، میر چارڵزی تەمەن 73 ساڵی کوڕی کە جێنشینی بوو، بوو بە پادشای بریتانیا.
شاژنی کۆچکردوو، چوار منداڵی لە فیلیپی هاوسەری هەیە کە بریتین لە هەریەک لە چارڵز و ئان  ئەندرۆ و ئیدوارد.

سەرچاوە: ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانی
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:  فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو