سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق دەکات
2022-09-07 18:53     363 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێز د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق.
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (لەیس فەرەیدون حەمید) برازای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەکەتان دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەکتان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر