بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی حاکم (فەرھاد حاتم حسێن) دەکات
2022-09-03 13:14     210 جار بینراوە      کۆمێنت
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی حاکم (فەرھاد حاتم حسێن)مان پێگەیشت.
حاکم فەرھاد دادوەرێکی بەئەزموون و کەسایەتی سەرڕاست و ناسراوی کوردستان بوو. خزمەتێکی بەرچاوی گەلەکەی کرد و بەداخەوە کوردستان یاساناسێکی شارەزای لەدەستدا.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، بنەماڵە و ھاوڕێیانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر