قوباد تاڵەبانی: بەکۆچکردنی حاکم فەرهاد گەلەکەمان دادوەرێکی دڵسۆزی لەدەست دا

  2022-09-02 21:44      270 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو  حاکم فەرهاد حاتم حسێن

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاکم (فەرهاد حاتم حسێن)م پێگەیشت.
کۆچکردوو دادوەرێکی ژیر و یاساناسێکی بەتوانا و بوێر بوو، لەدوای ژیانێکی پڕ بەخشین و خزمەت بە گەل و نیشتمان، بەداخەوە جێی هێشتین.بەکۆچکردنی حاکم فەرهاد گەلەکەمان دادوەرێکی دڵسۆزی لەدەست دا کەرۆلێکی دیاری هەبوو لە خزمەتکردن. 
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی و هاوڕێیانی دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو