باڵیۆزخانەی بەریتانیا: لەرووداوەكانی عیراق نیگەرانین

  2022-08-29 22:27      78 جار بینراوە        کۆمێنت

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا نیگەرانی خۆی لە رووداوەكانی عیراق راگەیاند و داواشیكردووە ئاشتی و هێمنی خۆپیشاندانەكان بپارێزرێن.
جەمیس داونر كاربەڕێكەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئاڵۆزی و رووداوەكانی بەغدا و شارەكانی باشووری عیراق جێگەی نیگەرانییە و پێویستە ئاشتی و هێمنی خۆپیشاندانەكان بپارێزرێن و هێزە ئەمنییەكانیش پابەندی پاراستنی سەلامەتی خۆپیشاندەران بن، هەروەها كاربەڕێكەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا بەپێویستی زانیوە بەربەست بۆ كارەكانی دامەزراوەكانی دەوڵەت دروست نەكرێن، چونكە ئەو دامەزراوانە خزمەت بە هاووڵاتیان دەكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو