گروپێکی تیرۆریستانی داعش لەبازیان دەستگیرکران

  2022-08-29 21:11      191 جار بینراوە        کۆمێنت
دەستگیرکردنی تیرۆریست

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ی ئاب، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی گروپێکی تیرۆریستانی داعشی راگەیاند.

ئەمە دەقی راگەیەندراوەکەیە:

تاقمێکی نەنوستوی تیرۆریستانی داعش لە بازیان ئاشکرادەکرێن و ئەندامەکانیان دەستگیردەکرێت 

لەچەند رۆژی ڕابردوودا لەقەزای بازیان لە ھەندێ شوێنی گشتی دروشمی داعش دەنووسرێت و پاش ئەم رووداوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ژوری ئۆپراسیۆن پێکھێنرا بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەماوەی کەمتر لە (٤٨ )سەعات زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بەدەستکەوت و شوێن و ناسنامەی تیرۆریستان ئاشکراکران و خرانە ژێر چاودێری وردەوە ، پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەچوار ئۆپراسیۆن و ھەڵمەتی جیاجیادا ھەر چوار تیرۆریستی تاقمەکە  ( ر ، ج )  ،  ( ر ، ج ، ح ) ، ( ئ ، س )  ، ( م ، ج ) لەرۆژی ٢٧ ی ئابی ٢٠٢٢ کە بەرەگەز  کوردن لە بازیان دەستگیرکران.
پاش لێکۆڵینەوە بەپێی دانپێدانانیان  تیرۆریستان مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن لەسنورەکە دژی دامەزراوەکانی حکومەت  ئارامی لەخەڵک تێکبدەن لەبارەی ئەم دۆسێیەوە  لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەبەر ھەستیاری کەیسەکە ھەندێ زانیاری بەنھێنی ھێڵراونەتەوە.
بۆ ھەموولایەکیشی رووندەکەینەوە ھێزەکانمان بەھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەئەمنییەکانی تر بەردەوام لەئەرکدان بۆ پاراستی سەروماڵی ھاووڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ئەوانەی لەدادگە ھەڵھاتوون.
 سوپاس و پێزانینمان  دەردەبڕین بۆ خەڵکی سنوری قەزای  چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری کە ھەمیشە ھاوکارمان بوون  پشتیوانن بۆ سەرخستنی کارەکانمان لەپێناو سەروەری یاسادا  .

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو