سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی حاجی محەمەد دەكات
2022-08-29 12:56     164 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی تێكۆشەر حاجی محەمەد عەبدولقادر پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی بنەماڵەكەی كرد كە ئەمە دەقی پرسەنامەكەیە...
بەڕێزان بنەماڵەی تێكۆشەری حاجی محەمەد عەبدولقادر
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی محەمەد عەبدولقادر) كەسایەتی دیاری شارەزوورو باوكی هەردوو شەهیدی فەرماندە (عوسمان كوڵكنی و عومەر كوڵكنی)مان پێگەیشت.
حاجی محەمەد یەكێك بوو لەشۆڕشگێڕە قارەمان و بوێرەكانی رێگای كوردایەتی و بنەماڵەكەشی رۆڵێكی گرنگییان لەشۆڕشی نوێی گەلەكەمان بینیووەو قوربانی زۆریان داوە.
پرسەو هاوخەمی قووڵی خۆمان بەكەسوكارو بنەماڵە سەربەرزەكەتان رادەگەیەنم و لەخوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٩ی ئابی ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر