سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد
2022-08-24 20:08     165 جار بینراوە      کۆمێنت
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٨/٢٤، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خانه‌واده‌كانیان كرد.
له دیدارێكدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی له خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان كرد و سوپاسی مامۆستایان و خانه‌واده‌كانیانی كرد و ستایشی هه‌وڵ و كۆششی خوێندكارهكانیشی كرد كه توانییان سه‌ركه‌وتووانه قۆناغی ئاماده‌یی ببڕن و نمره‌ی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن.
هانیشیدان به‌پێی خواست و ویستی خۆیان ئه‌و كۆلێژ و به‌شه هه‌ڵبژێرن كه ده‌زانن تێیدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنن و له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن خزمه‌ت به خه‌ڵك و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
له دیدارێكیشیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشیی لێ‌كردن كه توانیویانه په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتووانه‌ی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌ن و هاوكار و پشتیوانیان بن، ئه‌و كه‌شه له‌باره‌یان بۆ بڕه‌خسێنن تا به‌هۆیه‌وه بتوانن ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به‌ده‌ست بهێنن.
لای خۆیانه‌وه خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان و خانه‌واده‌كانیان، سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و هاندانه‌یان بۆئه‌وه‌ی له هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه له‌پێناویدا تێده‌كۆشن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌خشییه خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان .
بابەتی زیاتر