دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا کرد
2022-08-24 20:05     158 جار بینراوە      کۆمێنت
دەرباز کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی تورکیا کرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/٨/٢٠٢٢ لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە هاکان کاراچای کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، دەرباز کۆسرەت رەسول سوپاسی کونسوڵی تورکیای کرد کە لەو ماوەیەدا ئەرکەکانی خۆی راپەڕاندووەو رۆڵی هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوولا.
لای خۆیەوە هاکان کاراچای کونسوڵی تورکیا لەهەرێمی کوردستان سوپاسی دەرباز کۆسرەت رەسولی کرد کە لەماوەی کارکردنیدا هاوکار و هەماهەنگ بووە.
بابەتی زیاتر