سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  2022-08-23 15:26      218 جار بینراوە        کۆمێنت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بەبارودۆخی عیراق و پەكخستنی دامەزراوەكانی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە...
پێشتر بەرشداریمان كرد لەهەڵبژاردنەكانی كۆتایی ساڵی رابردوو، بەهۆی ئەوەی گەلی عیراق ناڕەزایی دەربڕی و داوایكرد حكومەت بگۆڕدرێت و هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت.
ئامانجمان باشكردنی بارودۆخەكەو پێدانی پانتاییەكی زیاتر بوو بۆئەوەی هەمووان بتوانن بەشداربن لەسیاسەت و بەڕێوەبردنی عیراق و هەمووان پشكی خۆیان پێبدرێت و رۆڵی خۆیان هەبێت لەدروستكردنی بڕیاری سیاسی لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تا بتوانین سەقامگیری كاری سیاسی دەستەبەر بكەین و چازسازی راستەقینە ئەنجامبدەین لەڕێی دامەزراوە دەستوورییەكانەوە. بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا پێیگەیشتووین پاشەكشەكردنە زیاتر لەوەی كەپێشتر هەبووە، ئەویش لەڕێگەی پەكخستنی دامەزراوە دەستوورییەكانەوە، (ئەنجومەنی نوێنەران پەكیكەوتووە، ئەنجومەنی دادوەری پەكخراوە، حكومەت تەنها حكومەتی كاربەڕێكەرە).
دەبێت هەمووان پابەند دەستوور بین و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بین كە لەسەر شانمانەو وڵات لەم قەیرانە خنكێنەرە رزگاربكەین، ئەگەرنا بەرەو نەمانی  شەرعییەت دەچین، رەنگە ئەمەش ببێتەهۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیتر دان بە کۆی پرۆسەی سیاسی عیراق و پەیکەری دەوڵەت و بڕیارەکانیدا نەنێت
محەمەد حەلبوسی 
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
23ی ئابی 2022

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو