تایبەت بەدەستوور؛ سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە

  2022-08-23 10:54      153 جار بینراوە        کۆمێنت

وا بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان تایبەت بەدەستووری هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، كە تێیدا گفتوگۆ لەسەر بابەتێكی گشتگیردەكرێت.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمان ئاشكرایكرد،  دانیشتنەكە لەسەعات ١١ی پێشنیوەڕۆدا دەستپێدەكات و تایبەت دەبێت بەدەستووری هەرێم.

وتیشی:  لەرابردوودا كاری زۆر لەسەر دەستوور كراوە، لەساڵی ٢٠١٥ و لەخولی پێشووتردا لیژنەی تایبەتمەند پێكهێندراو ٧٣ ماددە نوسرانەوە بەڵام دواتر ئاستەنگ بۆ پڕۆسەكە درووستبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد،  یەكێتیش هەموو كار ئاسانییەك دەكات بۆبەڕێكردنی كارەكانی و دیاریكردنی میكانیزمەكەی، باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر دوو بابەتی سەرەكی دەكرێت. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو