مەكتەبی رێكخستن لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی كۆبونەوە
2022-08-18 14:56     318 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە
بە ئامانجی گرنگی پێدانی زیاتر بە مامۆستایانی ئایینی، سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەهۆڵی شەهید ئاشتی لەگەڵ ژمارەیەك لە زانایان و مامۆستایانی ئایینی ناوچەكانی كوردستان كۆبۆوە.
لەكۆبونەوەكەدا جوتیار نوری لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی و دکتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دراسات و زین الدین مولود بریکاری وەزیری ئەوقاف و جمال حسین لە وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران و كادرانی باڵا لە ئۆرگانە جیاوازەكان بەشداربون.
لە کۆبونەوەکەدا تەئکید لەڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی لەناو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەدا كرا، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی لە وتەیەكدا رایگەیاند دەمانەوێت هەماهەنگیی زیاترمان لەگەڵ مامۆستایانی ئاینیدا هەبێت و رۆڵیان لە نێو كۆمەڵگەدا لەبەرچاو بگرین، ئەو هەنگاوەش لەڕێگەی گوێگرتن لە رەخنەو پێشنیارەكانی شارەزایان و زانایانی ئاینی دەنێین. لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە جوتیار نوری باسی لە رۆڵی مامۆستایانی ئایینی کرد کە تۆێژێکی گرنگی کۆمەڵن و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوڕۆڵەیان جێگەی بایەخ دەبێت لامان . مامۆستایانی ئاینیش ئاماژەیان بەوەكرد، مام جەلال یەكەم كەس بو لەدوای جینۆسایدی ئەنفال و وێرانبونی گوندەكان هاوكاربوو لە ئاوەدانكردنەوەی گوند و مزگەوتە ڕوخاوهکاندا و گوێی لە پێشنیار و ڕاسپاردەکامان دەگرت کە بۆ خزمەتی گەل و وڵات بوو . بۆیە دەمانەوێت لە ئاست پرسە کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا ئەو هەماهەنگییەمان بەردەوام بێت .
بابەتی زیاتر