قوباد تاڵەبانی : هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هەوێنی پێکەوەژیان و وەلانانی ناکۆکیەکان
2022-08-16 08:40     253 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین لەکاروانی خەباتدا بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان.
هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هەوێنی پێکەوەژیان و وەلانانی ناکۆکیەکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تری سەر گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا بەئامانجی بەدیهێنانی مافەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و گەلانی عێراقدا.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
بابەتی زیاتر