سەرۆک بافڵ لەگەڵ وەفدێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

  2022-08-14 14:56      312 جار بینراوە        کۆمێنت
دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی یەکێتی

وەفدێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە بە سەرۆکایەتی ھادی عامری لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە. 
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە بە سەرۆکایەتی "ھادی عامری" سەردانی سلێمانی بکەن و لە دەباشان لەگەڵ "بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن. 
ئەو وەفدی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی عامری لە ئێستادا لە ھەولێرن و بۆ ھەمان مەبەست کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوان ئەنجام دەدەن. 
دوێنێش عامری لەگەڵ "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوایین رەوشی سیاسی عێراق کۆبووەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو