ئەمین بابەشێخ پێشوازی لەسکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان دەکات
2022-08-09 14:07     266 جار بینراوە      کۆمێنت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (9/8/2022) لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی، ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیيەکان، بەئامادەبوونی سالار سەرحەد خەلیفە، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندیە کوردستانیەکان، پێشوازیکرد لە رێکار ئەحمەد، سکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لەدیدارێکدا تیشک خرایە سەر دوایين گۆڕانكارييە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و باس لەو ئاڵنگاریانە کرا کە ئێستا رووبەرووی ناوچەکە بۆتەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کۆدەنگی و لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنە کوردیەکان و یەکهەڵوێستی لەئاست چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدادو هەرێمی کوردستان.
دواتریش گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کراو لای خۆیەوە سکرتێری حزبی رزگاریی کوردستان ئاماژەی بە رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال کرد لەدروستکردن و بەهێزکردنی ئەم پەیوەندیانەو وتیشی: پەیوەندی بەهێز لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێمە مایەی خۆشحاڵیيەو بەردەوامیي پێدەدەین.
بابەتی زیاتر