یەكێتیی و یەكگرتوو: پێویستە كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆو بەپێی دەستور چارەسەبكرێن

  2022-08-04 13:47      150 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوەو جەختیان لەگرنگیی یەك هەڵوێستی كورد كردەوە لە بەغدا بۆ پاراستنی مافە دەستورییەكان.
وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و سالار سەرحەد خەلیفە، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان، سەردانی ئەنجوومەنی جێبەجێكاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد لە سلێمانی و لەلایەن بەڕێزان  مستەفا عەبدوڵا، كارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێكاری و دارا سێوكانی و د.ئەمجەد محەمەد، ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پێشوازیان لێكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر دواین پێشهات و رووداوە سیاسیەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشوازی كردن لە هەر دەستپێشخەری و میكانزمێك بۆ هێوركردنەوەی رەوشی ئێستای عیراق و چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەڕێگەی گفتوگۆو لێكتێگەیشتنی هاوبەشەوە.
هاوكات جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كورد بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی لە عیراق لەئاست تەواوی پرسەكان هاودەنگ و یەكهەڵوێست بێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو