دکتۆر بەرهەم پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
2022-08-03 16:53     188 جار بینراوە      کۆمێنت
دکتۆر بەرهەم پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی ئابی 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێویستی هێوركردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا رووبەڕووی وڵات بووەتەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سازان و دیالۆگ و لێکتیگەیشتن لە نێوان هەمووان لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو رووەو هێنانەئاراوەی داواکارییە رەواکانی خەڵک.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا دکتۆر بەرهەم دووپاتیکردەوە لە پێویستی پارێزگاریکردن لە ئارامی وڵات و دەستپێکردنی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی و مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی سیاسی بۆ گەیشتن بە نەخشە رێگایەکی روون لەسەر بنەمانی سەرخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لای خۆیەوە خاتوو پلاسخارت پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پتەوکردنی دیالۆگ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و کەمکردنەوەی ناكۆكییەکانی بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هێنانەدی داواکاری عێراقییەکان دووپاتکردەوە.
بابەتی زیاتر