سلێمانی .. بەڕێوەچوونی هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدی شه‌نگال

  2022-08-03 15:20      68 جار بینراوە        کۆمێنت

سلێمانی .. بەڕێوەچوونی هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدی شه‌نگال
ئەمڕۆ ٣ی ٨ی ٢٠٢٢، لە هەشتەمین ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا، لەژێر دروشمی (برینی شەنگال و ئێزدییەكان تەنها بەئاوەدانكردنەوە ساڕێژ دەبێت) بەچاودێری و لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک)و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی(سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین)رێوڕەسمێکی تایبەت بەو کارەساتە  لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا، کە هەریەک لە خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسی حزبی و حکومی ئامادەی بوون، بەوردی ئاماژە بە گەورەی کارەساتەکە و قوربانیانی درا و رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە بەدەنگەوەچوونی ئێزیدییەکان و بەرگری لێکردنیان بەمێژووی و بەرپرسیارانە لە قەڵەمدرا، وەک وەفایەک بۆ دڵسۆزی و خەمخۆری هەمیشەییان بۆ شەنگال و خوشک و برا ئێزدییەكانیش رێزلێنانی تایبەت بە هەریەک لە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەخشرا.
داوود جوندی سەرۆكی كۆمیتەی ئامادەكاری و رێكخەری رێوڕەسمەكە و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی شەنگالی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوتەیەکیدا رایگەیاند: بەچاودێری و لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، مەڵبەندی رێكخستنی شەنگال بەهەماهەنگی لەگەڵ مەكتەبی رێكخستن ئەم رێورەسمەی لەژێر دروشمی (برینی شەنگال و ئێزدییەكان تەنها بەئاوەدانكردنەوە ساڕێژ دەبێت) رێکخستوە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەکارەساتەکە و بارودۆخی ئێستای شەنگال و ئێزیدییەکان کرد.
لەبەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا، گوڵی رێز و وەفای خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دانرا.
بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە پێشانگای فۆتۆگرافەر ناسیح عەلی لەژێر ناوی( شەنگال لە میحنەتدا ).
رێكخراوی تیرۆرستی داعش بەرەبەیانی رۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٢، پەلاماری قەزای شەنگالی داو جینۆسایدی دەرهەق بەخەڵكی شەنگال و ئێزیدییەكان ئەنجامدا كەبەهۆیەوە سەدان كوردی ئێزیدی شەهیدبوون و هاوكات هەزاران ژن و منداڵیان رفاند كە تائێستاش هەزارەهایان وەك كەنیزەك لەژێر دەستی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییەدان و هەزارانی تریشیان تا ئێستاش بێسەرو شوێنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو