بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڕێزەوە یادی كارەساتی لەبیرنەكراوی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دەكەینەوە

  2022-08-03 12:56      79 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەساڵیادی داگیركردنی شەنگال و كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزدییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لەساڵیادی داگیركردنی شەنگال و كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزدییەكانمان، سەری رێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو كارەساتە لەبیرنەكراوە دەكەینەوە.
ئەمڕۆ ٨ ساڵ بەسەر ئەو كارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت و تاوەكو ئێستاش سیماكانی ژیان لە شەنگال بەدی ناكرێت. شەنگال بووەتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەكەی و ساڕێژكردنی برینەكانیان لاوازن. ئەركی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقە هەنگاوی جددی و كرداریی بنێن لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشك و برا ئێزدییەكان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەمووشێوەیەك پشتیوان و هاوكاری هەر هەنگاوێكە كە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەكەی. پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە.
دروود بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی شەنگال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٣ی ئابی ٢٠٢٢

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو