مەكتەبی سیاسی یەكێتی: پابەندین بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و پێشوازی لەدەستپێشخەری و ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

  2022-08-03 00:01      142 جار بینراوە        کۆمێنت

‎مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بەدۆخی ئێستا عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، كە یەكێتی پابەندە بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و بەگەرمییەوە پێشوازی لەدەستپێشخەری و ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی.

دەقی پەیامەكە...

بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەم رۆژانە چاودێری ئەو بارودۆخەمان دەکرد کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت. ‎لەبەرامبەر پێشھاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بەبنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسیییەوە.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە لەسەر ھێڵی گەرمی گفتوگۆو پێکھاتن بووە بەڕەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.
‎دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و بەگەرمییەوە پێشوازی لەدەستپێشخەری و ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە رێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە و لەھەمووکات زیاتریش پێویستمان بەکاری ھاوبەش ھەیە بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکان. چونکە ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویانە ھاوپشتیی عێراقییەکان باشترین رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر ھەموو کێشەکاندا كە دێنەڕێ.


‎مەکتەبی سیاسیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٢ی ئابی ٢٠٢٢

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو