سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
2022-07-28 18:02     227 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بەناکۆکییەکان کرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەکهەڵوێستی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کردەوە بەشێوەیەک کە هەردوولا هاوکار و هەماهەنگ بن لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.
لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی باپیر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا دەیگێڕێت کە درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە و ئێستاش ماڵەکەی کۆکەرەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراقە.
بابەتی زیاتر