پرسەنامەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد
2022-07-14 12:49     173 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەدارو تێکۆشەر مامۆستا کەریم ئەحمەد، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی
بەبیستنی ماڵئاوایی کەسایەتی سیاسی و خەباتگێڕی ناسراوی کوردستان و عێراق، سکرتێری پێشوی حیزبی شیوعی کوردستان، ھاوڕێ کەریم ئەحمەد لەدڵەوە خەمبار بووین.
مامۆستا کەریم ئەحمەد، یەکێک لەسەرکردە ئازادیخوازەکانی عێراق و کوردستان بوو ،کە ھەموو تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادی و بەختیاری گەلدا تەرخان کرد و وەک خەباتگێڕێکی پشودرێژ لە پێناوی دادپەروەر کۆمەڵایەتی و ئازادی، بەوەفاوە لەگەڵ بیروباوەڕەکەی بە درێژایی ڕۆژگارە جیاوازەکان وەک نمونەیەکی جوان بۆ کۆڵنەدان مایەوە.
لەم بۆنە خەمگینەدا، پرسە و ھاوخەمی خۆمان بۆ ئەندامانی خانەوادەی نیشتیمانپەروەری مامۆستا کەریم ئەحمەد و تەواوی ھاوڕێیانی شیوعی لە كوردستان و عێراق ڕادەگەیەنین، لە خوای میھرەبان نزادەکەین کەجێگای مامۆستا کەریم ئەحمەد بەهەشتی ئاسودەیی بێت و ئارامیش بە خێزان و کەوسوکار و ھاوڕێیانی ببەخشێت.
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
بابەتی زیاتر