د. ڕێواز فائق پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

  2022-07-06 17:12      210 جار بینراوە        کۆمێنت

د. ڕێواز فائق پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٧/٦، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئۆلیگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ماڵئاواییكردن، سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبوو.
له‌ دیدارێكدا سه‌ره‌تا ئۆلیگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌ركه‌ دیپلوماسییەكانی ڕاپه‌ڕاندووە، سوپاسگوزاریی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ هاوئاهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی نێوانیان له‌ ئه‌ركه‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانیاندا، هیواشی خواست له‌ ئایندەدا بتوانن پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بدەن. هه‌روه‌ها هاوکاری و پاڵپشتیی خۆشیانی بۆ پرۆسەی هاتنی خوێندكارانی كوردستان بۆ خویندن لە وڵاتی ڕووسیا دووپات کردەوە.
پاشان د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: "پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ڕووسیای فیدراڵ ڕەگ و ڕیشەی لەمێژینەی قووڵیان ھەیە، لەڕووی سیاسی و كلتوور و فەرھەنگییەوە، ھیواخوازین كە توانیبێتمان ڕایەڵەیەكی پتەوی ئەم پەیوەندییانە بین".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ھیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێز كونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدڕاڵ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی داھاتوویاندا.
پرسی وه‌به‌رهێنان و بوونی وه‌به‌رهێنه‌ران و کۆمپانیاكانی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و دۆخی بازرگانی، بابەتێکی دیكه‌ی گرنگی دیداره‌كه‌ بوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو