هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە شاری هەولێر پێشوازیکرد له کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان
2022-07-06 16:48     102 جار بینراوە      کۆمێنت
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦/٧/٢٠٢٢ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە شاری هەولێر پێشوازیکرد له بەرێز کلێمنس زێمتنەر کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان
لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا بەتایبەتیش پرسی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بەڕیوەچوو ، هەردوولا ئەگەر و پیشهاتەکانی دوای هەڵبژاردن و چۆنیەتی مامەڵەی هێز و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان بەتێر و تەسەلی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵی حکومەتی ئەڵمانیا لە عیراق و ناوچەکە بەگشتی تیشکی خستەسەر پەیوەندی دێرینی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بەتایبەتی لە رۆژانی دوای راپەڕین کە هەمیشە لە رێگەی کۆمەک و یارمەتی مرۆییەوە پشتیوانی گەلی کوردبوونە ، ئەم هاوکاری و پشتیوانیە بەردەوامییان هەبووە ، تا رووخاندنی ڕژێمی عیراق وبنیادنانەوەی عیراقی نوێ و دواجاریش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەری دژ بە تیرۆرستان بەگشتی و گروپی تیرۆرستی داعش بەتایبەتی لە ئاسمان و زەمینەوە پشتیوانی گەلانی عیراق و گەلی کورد بەتایبەتی بوون ، ئەمە جێگەی سوپاسگوزاری و دەستخۆشییە بۆ گەل و حکومەتی ئەڵمانیا، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە هیوای خواست لە ئێستاشدا بۆ چارەسەری قەیرانە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق، جارێکی تر دۆستە ئەڵمانەکانمان هاوکار و هەماهەنگمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستای عیراق .
بەرێز کلێمنس زێمتنەر کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە هەر کوێیەکی جیهان هەبێت ، هاوکات بەردەوام دەبین لە پێدانی راوێژی سەربازی و ئەمنی بە هێزە عیراقییەکان بۆ زیاتر بەهێزکردنی ئەو هێزانە لە وڵاتەکە ، هاوکات لەگەڵ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی عیراقین بۆ ئەوەی دوارۆژێکی پرشنگدار بۆ گەلانی عیراق فەراهەم بێت ، ئەمەش بە یەکڕیزی و لە یەکتر گەیشتنی لایەنەکان دەبێت لەسەر بنەمای دیموکراسی و پێکەوە ژیان .
بابەتی زیاتر